بەهۆی خراپی دۆخی دارایی #هەرێمی کوردستان# و دواکەوتنی مووچەوە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دەرەوە بەڕێژەی 50% کەمیکردووە.
شێخ عەتا محەمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە کڕینی پێداویستیش کەمیکردووە، بۆیە ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت، کاریگەریی لەسەر ئێکسپایەربوونی شمەکەکانیش دەبێت و ئەوەش کاریگەریی لەسەر هاوردەی شمەک دەبێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەم دۆخەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەڕێژەی 50% زیاتر وەستاوە، چونکە کاڵاکان سەرف نابن، بۆیە بازرگانیش ناتوانێت شمەکی زیاتر هەناردە بکەن، کاڵاکانیش هەمەجۆرن لە پێداویستی بیناسازی، خواردن و خواردەمەنییەکان.
هەروەها ڕوونیکردەوە، ئێستا ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە پلەی یەکەم تورکیایە ساڵانە نزیکەی 10 تا 12 ملیار دۆلارە، ئێران پلەی دووەمە زیاتر لە 6 ملیار دۆلارە، پاشان وڵاتی چین پلەی سێیەمە.
تا ئێستا لە ساڵی 2023 #حکومەتی هەرێمی کوردستان# مووچەی مانگەکانی تەموز و ئاب و ئەیلولی دابەش نەکردووە و چاوەڕوانی ناردنی پارەیە لە بەغداوە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 360 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!