لیژنەی پێشبڕکێکانی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق خشتەی یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی پلە یەکی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی ئێراقی ئاشکرا کرد، بڕیاری دا یارییەکانی بە شێوازی چون و هاتن ئەنجام بدات.
بڕیارە یارییەکانی جەولەی یەکەم لە ڕێکەوتی #27-09-2023# بەڕێوە بچێت و هەروەک یارییەکانی جەولەی دووەمی ئەو قۆناغە لە ڕێکەوتی (2-10) دەبێت.
لە یاری یەکەم دا تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە لەسەر یاریگەی خۆی و لە کاتژمێر 3:30 خولەکی ئێوارە میوانداری لە تازەپێگەیشتووانی یانەی ئەمانە بەغدا دەکات و هەروەک لە هەمان کات یاری نێوان تازەپێگەیشتووانی یانەکانی مینا و سەناعات کارەبا بەڕێوە دەچێت.
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 316 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!