#هەڤاڵ ئەبوبەکر#، پارێزگاری #سلێمانی# داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەری خوێندن دەکات و دەڵێت ماف و مووچە و خوێندن نەکرێتە کارتی هەڵبژاردن.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند بۆ ئەوەی لە وتارەوە بۆ کردار بچین، پێویستە بەزووترین کات بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، بە بەشداریی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەکان و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق، لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایان و وانەبێژانی ناڕازیی کوردستاندا کۆببنەوە و ڕوون و ڕاست و ڕاشکاوانە؛ داهاتی گشتیی و مافی دارایی و مووچە و پڕۆسەی خوێندن؛ تاوتوێ بکەن و چارەسەر بکەن.
د. هەڤاڵ ئاماژەی بەوەکردووە ماف و مووچە و خوێندن نەکرێنە کارتی هەڵبژاردن و سازشی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان.
هەروەها دەڵێت ڕاوێژ و ڕاگۆڕینەوە و بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی هاووڵاتییان و نوێنەرانی هاووڵاتییان لە گەڵاڵەکردنی بڕیار و چارەسەرکردنی کێشە و گرفت و قەیرانەکاندا، (بە تایبەتیی کە لە ئێستادا پەڕڵەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان؛ ڕاگیراون)، مانا بە هاووڵاتیبوون و بە حکومڕانییەکی ڕەوا؛ دەبەخشێتەوە و، ڕێگا بە چارەسەرەکان و هێز بە بڕیارەکان؛ دەداتەوە.
پارێزگاری سلێمانی وتویەتی بۆ هەمیشە؛ شوێنی کار و هۆڵەکانی خوێندن؛ پیرۆزترین شوێنن کە تیایاندا؛ هەموومان؛ بەیەکبگەین، ئیرادەمان؛ بۆ گۆڕانکاریی ڕیشەیی؛ یەکبخەین. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 325 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!