#نێچیرڤان بارزانى# سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانى #پارتى دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کۆبوونەوەى باش بوون و هیوادارین ئەنجامى هەبێت.
نێچیرڤان بارزانى لەمیانى وتارێک، کە لە کۆڕبەندى ئاشتى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە زانکۆى #دهۆک# پێشکەشیکرد ڕاشیگەیاند، من و کاک #مەسرور بارزانى# و کاک #قوباد تاڵەبانی# و کاک #بافڵ تاڵەبانی# کۆبوونەوەمان کردووە و کۆبوونەوەى تریش دەکەین.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان باسى لەوەش کرد، کۆبوونەوەکان هەنگاوى باشى ناوە و هیوادارین لە داهاتووشدا ئەنجامى باشى هەبێت.
نێچیرڤان بارزانى باسى دۆخى ناوچەکەشى کرد و ئەوەشى ڕاگەیاند، دۆخى غەزە مەترسى بۆ ناوچەکە و هەموو جیهانیش هەیە، بۆیە هیوادارم کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت و چارەسەرى دوو دەوڵەتیش بۆ هەردوو وڵات باشترین چارەسەرە.
باسى لەوەش کرد، ئەگەر دۆخەکە چارەسەر نەکرێت مەترسى بۆ سەر هەموو لایەنەکان درووست دەبێت. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 203 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!