لە زستاندا، هەستکردن بە برسێتی زیاتر دەکات، زیاتر خواست هەیە لەسەر خواردنی شیرینی، ئەمەش کێش زیاد دەکات و چەوری زیاتر لە ناوچەی کەمەر و ورگ کۆدەبێتەوە، هەندێک ڕێنمایی بۆ سووتانی چەوری ورگ لەم وەرزەدا.
1. با جوڵەی جەستەت هەبێت، چونکە یارمەتیدەرە بۆ سووتانی چەوری ورگ، تەنانەت دەتوانیت لە ماڵەوە بازدان، پەتپەتێن و سەما بکەیت کە یارمەتیدەرن بۆ چالاکبوونی مێتابۆلیزم.
2. وریای جۆری خواردنەکانت بە، چەند ئارەزوت لە خواردنی شیرینی هەبێت مەیخۆ، زیاتر بایەخ بدە لە خواردنی میوە لەبری شیرینی.
3. خواردنەوەی گەرمی تەندرووست زۆر بخۆرەوە، وەکوو چای گیایی یان ئاو لیمۆ، یارمەتیی کرداری هەرس دەدەن و هەستی برسێتیش کەمدەکەنەوە.
4. بەهێواشی خواردن بخۆ، ئەمە ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ ئەوەی مێشکت بخەڵەتێنیت و بە بڕێکی کەم هەست بەتێری بکەیت.
5. شەوان باش بخەوە، نارێکی سیستمی خەو مەترسییە بۆ سەر کێشی جەستە و زیادی دەکات. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 246 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!