ناونیشانی پەرتووک: مردنی باوک
ناوی نووسەر: ئەحمەد خەڵەف
ناوی وەرگێڕ: #ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: #دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم#
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم.
=KTML_Bold=کوورتەیەک لە پەرتووک:=KTML_End=
دەنگی پیاوەکە دایچەڵەکانم.
دەنگی کابراکە هەژاندمی، بە جارێ سەرسامی دایگرتم، بە تۆنی دەنگە وشک و زبرەکە جەستەم دەستی بە لەرزین کرد. دەنگەکە لە سەرمدا دەخولایەوە و لە گوێمدا دەزرنگایەوە وەک لە دەشتاییەکدا دەنگ بداتەوە، بە پڕکێشی و مکووڕییەکەی هەندێک لە تۆنی دەنگەکەیم ناسییەوە، نازانم دەنگەکە چی بوو وا دەسەڵات و زەبرێکی کردە سەر هەست و هۆشم، ئێستا هەموو ئەوەم بیر دێنەوە شتێکی ترسێنەر بوو، بەڵام لەو ڕۆژەدا بیرم لە هیچ نەکردەوە، بەڵکوو مێشکم لە وێنەی دەنگی تۆقێن پڕبوو، تووشی شۆکی کردم، ئەوە دەنگ و کۆکەکۆکی ئەوە دەیناسمەوە، گەر هەوڵیش بدات دەنگی بگۆڕیت هەر دەیناسمەوە، لێم ون نابێت، بەڵێ ئەوە باوکمە لەگەڵ ژنە ڕوومەتهەڵگیرەکە، گورجێ خۆم گەیاندە تەنیا دارەکەی نێو حەوشەکە تاکوو خۆم بشارمەوە، کە دەسکی دەرگاکەی بە ئەسپایی و نهێنی بادا، لەنێو تاریکییەکەدا ژوورەکەی بەجێ هێشت، ویستم هاوار بکەم. باوکە بینیم تۆ لەگەڵ ڕووهەڵگرەکەدا خیانەت لە دایکم دەکەیت، بەڵام دەنگم بۆ دەرنەچوو، دەست و پێم ڕەق هەڵهاتن. ئەو دیمەنە کتوپڕە کە لە پەلوپۆی خستم و ترساندمی. [1]
Merk: PDF-fil for denne boken ikke er tilgjengelig , kan du hjelpe Kurdipedia å få denne filen! Send bok Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 384 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!