لەگەڵ ئەوەی نەشتەرگەری بۆ لابردنی چەوری ڕێگەیەکی خێرایە، بەڵام کاریگەریی لاوەکی هەیە لەسەر جەستە و تەندرووست نییە، تەندرووستترین ڕێگەکان بۆ لابردنی چەوری ڕان ئەم چەند ڕێگەیەیە کە ئەگەر پێوەی پابەند بیت بەخێرایی چەوری ڕانەکانت دەتوێنیتەوە.
1. ڕۆژانە ڕاھێنان بکە، بەمشێوەیە چەوری ڕانەکان دەتوێنیتەوە و ماسوولکەکان توند دەکەیتەوە، دەتوانیت هەفتەی 2-3 جار ئەنجامی بدەیت، بۆ ئەوەی کالۆری جەستەت بسوتێنیت.
2. خواردنی تەندرووست بخۆ، دوربکەوەرەوە لە خواردنی چەور و پڕ کالۆری، لەبری خواردنی برنج و نان، هەوڵبدە سەوزە، میوە، پاقلەمەنییەکان، هێلکە و زەیتی زەیتون بخۆیت.
3. شێوازی ژیانت بگۆڕە، چونکە لەگەڵ گۆڕینی شێوازی ژیانت، کە سیستمی خۆراکی، سیستمی خەو، چالاکی ڕۆژانە دەگرێتەوە، هۆڕمۆنەکانی جەستەت هاوسەنگ دەبێتەوە، ئاسانتر کێشی جەستەت کەمدەبێتەوە و چەوری ڕانەکانت دەتوێتەوە.
4. هاتوچۆی ڕۆژانەت لە ڕێگەی پاسکیلەوە بکە، بەمشێوەیە ئاسانتر کێشت کەمدەکەیتەوە و سوودێکی تەندرووستی زۆریشی هەیە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 215 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!