گوێ پاککەرەوە لەگەڵ ئەوەی چەندین جۆری هەیە، بەڵام باوترین جۆریان لە دار و لۆکە درووستکراوە و گوێیەکانی پێ خاوێن دەکرێتەوە، کە ئەم ڕێگەیە سەلامەت نییە و ئەگەری هەیە چەندین گرفتی تەندرووستی بەدوای خۆیدا بهێنێت.
=KTML_Bold=مەترسییەکانی بەکارهێنانی گوێ پاککەرەوە:=KTML_End=
1. گوێ پاککەرەوە پاڵ بە مۆمی گوێ دەنێت بۆ لای پەردەی گوێ، ئەگەری هەیە ببێتە هۆی هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست و گیرانی کەناڵی گوێ.
2. ئەگەری هەیە کەناڵ یان پەردەی گوێ بریندار بێت و ببێتە هۆی لەدەستدانی هەستی بیستن.
3. دەکرێت پارچەی لۆکە یان دار لە گوێ جێبمێنێت و پێویستی بە سەردانکردنی پزیشک هەبێت.
شارەزایان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن، خۆیان بەدووربگرن لە بەکارهێنانی گوێ پاککەرەوە، پارێزراوترین ڕێگە ئەوەیە بهێڵیت گوێت بە سرووشتی خۆی خاوێن بێتەوە، دەتوانیت بە پەنجە یان بە کلینێکسێک چواردەوری گوێت خاوێن بکەیتەوە بە بێ ئەوەی بیبەیتە ناو کەناڵی گوێ. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 179 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!