#محەمەدی حاجی مەحمود#، سەرۆکى پارتى #حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان - حسک# لە چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ دەنگى ئەمریکا دەڵێت: کورد دەبوو سەرەتا ڕازی نەبووایە لە #بەغدا# وەک کەمینە بەشداربێت و مامەڵەی لەگەڵدا بکەن، بەڵکوو دەبوو وەک نەتەوەیەک بەشدارببوایە لە پێکهێنانەوەی حکومەتی نوێی ئێراق لە دوای ڕووخانی ڕزژێمی بەعس.
هەروەها دەڵێت: خاڵێکی تر ئەوەیە کورد شەرمنە لە داواکردنی مافی خۆی، ڕەنگە لێرە قسەیەک بکات و لە شوێنی تریش قسەیەکی تر بکات.
ئەو باسى لەوەش کردووە، کە هەندێک جار لێرە و و لەوێ گوێمان لێ دەبێت دەڵێن، سەرۆک کۆمار دەسەڵاتی نییە، بەڵکوو دەسەڵاتەکانی تەشریفاتین، نەخێر بەو جۆرە نییە، بەڵکوو سەرۆک کۆمار لە ئێراقدا دەسەڵاتی زۆری هەیە.
لەبارەى ئەو کارتانەى بەدەست کوردە، کە دەتوانێت بەکاریبهێنێت، محەمەد حاجى مەحمود دەڵێت: کورد کارتی فشاری هەیە، بۆ نموونە جگە لە یەکڕیزی نێو ماڵی کوردی، کشانەوەیانە لە بەغدا و بگەڕێنەوە کوردستان، بۆ لە بەغدان، مەعقولە خۆیان لە بەغدا دانیشتوون بە مووچەی مانگانە و پاسپۆڕتی دیپلۆماسییەوە سەفەر دەکەن خەڵکیش سێ مانگە بێ مووچە کراوە لەلایەن بەغداەوە، بۆچی؟ چی دەکەن لە بەغدا بەو زەلیلییە دانیشتوون لە بەغدا؟ ئەم هەموو بڕیارە دەردەچێت لە دژی کورد ئەوان هەر دانیشتوون، دوور نییە سبەی بڕیاریش بدەن بە داخستنی یەکێک لە حزبە کوردەکان. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 308 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!