باران دەبارێ دانە بە دانە، کێشکە هەڵدەفڕێ سوانە بە سوانە، خەڵکی بێگانە هەر لەبۆ نانە.
کێشکە: چێشکە یان پاساریی (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، سوانە: گوێسوانە بەو دارانە دەوترێت کە لە سەقفی خانووەوە دەردەچێت، بۆ ئەوەی باراناو بە دیوارەی خانوودا نەیەتەخوار. هەروەها گوێسوانە کەڵکی بۆ پاساری هەیە، هێلانەی لەبندا درووستدەکات، مەبەست لەوەیە کە کەسی بێگانە، لەکاتی تەنگانەدا نایەت بەلاتدا بەڵام لەکاتی خۆشیدا هەمیشە لەسەر سفرە و خوان ئامادەیە، واتە: خزم و کەس کەڵکی خۆیان هەیە، بەڵام بێگانە بێ کەڵکە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 177 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!