ئەو گرفتەی دایکان و باوکان لەگەڵ منداڵەکانیان هەیانە، ئەوەیە کە منداڵەکانیان هیچ لەبارەی ڕۆژەکەیان ناڵێن لە دەرەوەی ماڵ یان قوتابخانە، هیچ قسەیان لەگەڵ ناکەن، بۆ چارەسەری ئەم گرفتەش دەتوانیت ئەم چەند ڕێگەیە تاقیبکەیتەوە.
1. لە منداڵەکەت توڕە مەبە کاتێک هەڵەیەک دەکات، بەڵکوو ئامۆژگاری بکە و ڕێگەکەی بۆ ڕاست بکەرەوە، چونکە کاتێک توڕە دەبیت، نایەوێت چیتر باسی ڕۆژەکەیت بۆ بکات لە ترسی کاردانەوەت.
2. وەکوو منداڵێک ڕەفتاری لەگەڵ مەکە، ڕاستە ئەو لە چاوی تۆدا منداڵە، بەڵام خۆی حەز دەکات وەکوو کەسێکی پێگەیشتوو تەماشا بکرێت، تۆش ڕێگەی بدە ئەو هەستەی هەبێت.
3. پرسیاری لێ بکە، ڕۆژانە لێی بپرسە کە ڕۆژەکەی چۆن بووە و چی کردووە، گوێی لێبگرە، بەمشێوەیە خۆی دووبارەی دەکاتەوە.
4. ڕێزی لێبگرە و لێی تێبگە، چۆن کاتێک هاوڕێیەکت باسی ڕۆژەکەیت بۆ دەکات هەوڵدەدەیت لێی تێبگەیت، بۆ منداڵەکەشت بە هەمان شێوە بە.
5. بیکە بە ڕۆتینی ڕۆژانە، کە قسەی لەگەڵ بکەیت، سەرقاڵیی ڕۆژانەت با وا نەکات کە قسەکردن لەگەڵ منداڵەکەت پشتگوێ بخەیت. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 211 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!