ڕەنگە بەهۆی ڕۆتینی جیاوازی ژیانتەوە لەگەڵ هاوسەرەکەت کاتی زۆرتان نەبێت پێکەوە بەسەریبەرن، بەڵام ئەمە بەو واتایە نایەت کە هەندێک کات تەرخان نەکەن بۆ گەشتکردن یان بەسەربردنی هەندێک کات لە دەرەوەی ماڵەکەتان، ئەنجامدانی ئەم کارە لە چەندین لایەنەوە سوودی هەیە.
1. لێکتێگەیشتنی نێوانتان زیاتر دەبێت، ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە، ئەنجامدانی ئەم کارە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی زیاتر یەکتر بناسن، لە داهاتوو ئاسانتر کێشەکانتان چارەسەر بکەن.
2. یادگاری جوان تۆمار دەکەن پێکەوە، ئەمەش زیاتر لەیەکترتان نزیک دەکاتەوە.
3. متمانەی یەکتر بەدەستدەهێنن، چونکە ئەگەر کات لەگەڵ هاوسەرەکەت بەسەر نەبەیت، دواتر وا بیردەکەنەوە کە گرنگی بە ژیانی یەکتر نادەن، بەڵام کاتێک پێکەوەن زیاتر هەست بەو گرنگیپێدانەی یەکتر دەکەت و متمانە بە یەکتر دەکەن.
4. فشاری دەروونی کەم دەکاتەوە، بەتایبەتیی ئەگەر فشاری کار، کێشەکانی ژیان یان خێزانەکەت لەسەرە.
5. خۆشەویستیتان نوێ دەکاتەوە، بەشێوەیەک کە دەکرێت پەیوەندیتان وەکوو سەرەتای هاوسەرگیریی لێ بێتەوە. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 155 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!