شاری موحەببەت
باش خەستە و بێچارە و ئاوارەیە بابت
چاک شێتی قەد و زولفییە، پەتیارەیە بابت
ترساوە لە ڕەشماری وەکوو زولفی درێژی
داییم کە بە فکر و غەمی ئەو مارەیە بابت
نەردی دەگەڵی کرد، لە ئەو ماچ و لەمیش ڕۆح
دۆڕاندی، ئەوا ڕۆحی چوو، بێچارەیە بابت
دایناوە سەری، ڕۆیوە بۆ شاری موحەببەت
چونکە بە خودا شۆهرەیی ئەو شارەیە بابت
#سەید کامیل ئیمامی#
#دیوانی ئاوات# [1][2]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 212 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!