بە ئامادەبوونی هەریەک لە، حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و (م.شێرزاد محەمەد حەسەن سکرتێری یانە، م.ئیبراهیم قاسم ڕاوێژکاری وەرزشی سەرۆکی یانەی پێشمەرگە) لە شاری بەغدا و لەسەر یاریگەی تاجی یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی پلە یەکی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی ئێراق لەنێوان یانەکانی مینا و پێشمەرگە بەڕێوەچوو، لەو یارییەدا یاریزانانی هەردوو تیم تا خولەکەکانی ناوەڕاستی گێمی دووەم بە یەک ئاست بینران، ئەمە و پاش ئەوەی (سۆران سەلیم)ی ڕاهێنەری پێشمەرگە گۆڕانکاری لە شێوازی یاریەکەیان کرد لە خولەکی 72، (مستەفا عودەی) توانی گۆڵی یەکەم و پێشکەوتن بۆ تیمەکەی، تیمی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە تۆمار بکات.
لە پاش ئەو گۆڵە و دوایی 9 خولەک، (سامی سەعید) دووبارە گەیشتەوە سەر تۆڕی گۆڵی یانەی مینا و گۆڵی دووەمی بۆ پێشمەرگەکانی سەوز پۆش یەکلاکردەوە و پاش ئەو گۆڵە و لە هێرشێکی پێچەوانەی یاریزانانی یانەی مینا توانیان لە خولەکی 85 گۆڵی یەکەمی خۆیان تۆمار بکەن، هەرچی لە خولەکی 90+4 بوو دووبارە سامی سەعید توانی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیمەکەی تۆمار بکات و لە کۆتایش پێشمەرگەکانی سلێمانی نوێنەرانی کوردستان لە خولی پلە یەکی یانەکانی ئێراق توانیان نازناوی خولەکە بەدەست بهێنن.
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 199 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!