یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق لە شاری بەغدا و لەسەر یاریگەی تایبەتیی وەزارەتی وەرزش و لاوان پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی کوڕان و کچانی یانەکانی ئێراقی لە کەشێکی باراناوی دەستپێکرد.
لە یەکەم ڕۆژی ڕکابەرییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە و بۆ ئاستی کچان، پێشمەرگەکان وەک هەمیشە توانیان بە ئاستێکی بەرز ببینرێن و چەندین ئەنجامیان بەدەست هێنا.
لە یاری هەڵدانی ڕم (بەهار ئەحمەد) کچە یاریزانی یانەی پێشمەرگە توانی پلەی دووەم دەستەبەر بکات و هەرچی لە یاری یەک باز بوو #مریەم عەبدولحەمید عەبدولڕەحمان#ی بێ ڕکابەر یەکەم و چاوان بەهادین دووەم بوون.
ئەمە و لە یاری 100 مەتر بەربەست بەهار ئەحمەد دووەم و نەورۆزی خوشکی سێیەمی ئەو یارییە بوون و لە یاری هەڵدانی چەکوش نێرگز قادر توانی پلەی دووەم و میدالیایی زیو بەدەست بهێنێت.
لە یاری 100 مەتر، مەیس مەهدی یەکەم و هەروەک لە ڕاکردنی 400 مەتریش، #ئەڤین سەعید#ی کچە یاریزانی یانە پێشمەرگە وەک دەستە خوشەکەکانی یەکەمی لەدەست نەدا.
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 318 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!