ئەمڕۆ ڕێکەوتی #13-12-2023# بە ئامادەبوونی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە #نەینەوا#، کاکەیەکانی سنووری نەینەوا پشتگیری خۆیان بۆ لیستی 197ی پارتی دووپات کردەوە و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتیش وتی: پارتی ئەو ھێزەیە لەنەینەوا بڕیاری بەدەستەوەیە.
#نەوزاد ھادی#، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوای پارتی لە وتەیەکدا بۆ دەنگدەرانی دەڤەری کاکەیی ڕایگەیاند: پارتی لەگەڵ خەڵکە و ھەر بە بەھێزیش دەمێنێتەوە، چونکە پارتی جێگەی خۆی لەناو جەماوەر کردووەتەوە، ئەوەیش بۆ ئیرادەی پارتی دەگەڕێتەوە کە لە ڕێبازی پیرۆزی بارزانی سەرچاوەی گرتووە.
نەوزاد ھادی وتیشی: داواتان لێ دەکەم ڕۆژی ھەڵبژاردن دەنگ بە لیستی 197ی پارتی بدەن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، چونکە دەنگدان بە لیستی پارتی دەنگدانە بە خۆتان و پارتیش ھێزێکە دەسەڵاتی بەدەستەوەیە لە پارێزگای نەینەوا.
لە مەراسیمەکەدا زۆربەی خەڵکی دەڤەری کاکەیی لە سنووری پارێزگای نەینەوا پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی 197ی پارتی نیشاندا و بەڵێنیاندا ڕۆژی دەنگدان لیستی پارتی ھەڵبژێرن بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری خەڵکی ناوچەکە بکرێت. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 316 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!