تێکستێکی تۆزلێنیشتووم
نازانم ساڵی چەند نووسیومە و بەڕێکەوت بینیمەوە...
نامەکانت وەک جارانی
تەزو ناهێنن بە لەشما
ئیتر فرمێسک ڕیز نابەستێت
لەکانیاوی چاوی گەشما...
جاری جاران کاتێک دەرگات
بەسەر ڕووا دا ئەخستم
لە پێکەنینت ئەخستم
بەڵام ئێستا
چەشنی ئەوەی ڕێبوارێک بیت
یان سەرابێ
یان شەپۆلی کەنارێک بیت...
بێیت یان نەیەیت
هەبیت یان نا
هیچ ناگۆڕێ
لە پاش ئەوەی
زمانت بە ڕوما پژا و
متمانەمت نایە گۆڕێ...
تەمەنێکم بۆ ڕێ کردیت
بە ئازار و ئەندێشەوە
بەڵام ئێستاکە مەجبوور نیم
بیگوزەرێنم بەو ئێشەوە ...
زۆرکەس هەبوو وەکو پاشا
ئەیڕوانی لێم
چەپکە عومری پێزانینیان خستە بەر پێم ..
منی لوت بەرز ئاوڕم لێ نەدانەوە
شەوێک
دڵی شکاوم هەر نەدانەوە...
ئێستەش خەتا لە تۆ ناگرم
قەولی خوایە ئەبێ وابێ
باجی خەفەت هەر بە خەمە و
هەق کۆن نابێ ...
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 112 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!