لەوڵاتی چەک و چەقۆ و هەڕەشە و جوێن
لەو وڵاتەی ڕەنگێکی تری تیاناژی
بێ لە خوێن
ئەویندارانیشی ئێستا
لە مەرگ و جودایی دەدوێن
شیعرێکی تازەم نوسیووە
بە هەوێنی خۆشەویستی
دوور لەپەستی
ئارەزومکرد تۆ یەکەم کەسبیت بیبیستی
وەلێ خاتون
لەدڵی خۆشتابێ مەڵێ
ئەم شاعیرە خەڵافەوە
هێشتا لەلای
وشەی جوان و سۆز و ئەوین
باوی ماوە
بڵێی ئێستا
کێ تاقەتی جێیژووان و گوڵی هەیە
لە گێژاوی ئەم هەواڵە بێ تامانە
کێ کاتی بۆ دڵی هەیە..
ڕاستییش دەکەیت
منی شاعیری خەڵەفاو
منی لە سەت لاوە شکاو
منی بێ سمێڵ و
زماندرێژی سەردەم
چۆن دەوێرم لەم سەربازگە پڕتانکەدا
خۆشەویستیم بێتە سەردەم
لەم وڵاتی گڕ و خوێنە
لەم نیشتیمانی
لە نەخشا بێ سەرو شوێنە
فێرە جوێن و وشەی ڕەق و شەقین
تازە
لە گێژاوی ئەو هەموو کۆسپ و ماتەمە..
هاوڕێیەتی و خۆشەویستی،
شیعر و ئاواز و پێکەنین
کەی ڕێبازە
کە من هەمە!
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 108 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!