ئێستا لە کوێی؟
دڵم ئەڵێت
وای لە دوو توێی
جێگایەکدایت
ئەوەی ساردە
تەنیا دڵتە
ئەوەی گەرمە
بەس گریانی پڕ لە کوڵتە ...
شەو ناروا لێت
خەیاڵ ئەتبات و دێیتەوە
تا بەیانی
هەر ناوی من ئەڵێیتەوە
، ئەکولێیتەوە .....ئەتلێیتەوە .
زامت زۆرە و کەسێ نییە
تێبگا لێت
وا دەزانی کە خۆشببەختی
جارێکیتر نایەتە ڕێت ...
من ئەمانەم لەبەر چاو بوو
هاتم وتم
توخوا مەرۆ
من و خۆشت مەخەرە ناو
گۆمی تەنگی گریانەوە
خۆ پێم وتی
تەمەنی دوور
تەواو نابێ
بە ئازارو پارانەوە ...
تۆ پێت وتم
ئەرۆم ئەرۆم
لەو کاتەوە
وەک ئێستای تۆم
لە خۆم ئەخۆم
وەک تاوانێکم کردبێ
هەر بۆ عەزاب ماومەتەوە
ڕووم مەبینە پێ ئەکەنم
لە ناخا تواومەتەوە ...
فەرمو گوڵێ
دەرئەنجامی وردە شەرو
دو قسەی ڕەق
بۆ کوێی بردین
چی پێ کردین
نایەتەوە زەمەن کە ڕۆی نایەتەوە
گەڵا زەردبێ ، ناروێتەوە
منی زەرد و
تۆی تێپەریو
نە لێک ئەگەن
نە پێک ئەگەن
باری قورسی نائارامیت
بنێ شانت
هیچ ناکرێ
بۆ ئەو دڵەو کە شکانم
بۆ ئەو دڵەم
کە ئێشانت
ئەگەر تەمەن بێتە دواوە
گیانم هەڵبەت
نە جارێ تر تورە ئەبم
نە بێ منەت
ئەمە تەوقی گروتینی گەنجێتیمە
ئەمە باجی زەمەنی بێ منەتیمە
تازە ڕۆیی
ڕابێ بێ من
هەتا ڕابێم لە بێ تۆییی
تازە ڕۆییی ... تازە ڕۆیی.
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 125 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!