بۆ نەهاتن
هێند ئاسانبوو بەهانەکەی
هەرچی جۆری شکان هەبوو دڵم بینی
هەر ئەو مۆمە بچکۆلانەی
بۆ ژوانی پێمکردبوو
بوو بە گڕی دۆزەخ تینی
ئەو چڵە گوڵە باخەی بۆم هێنابوو
لەبەرچاوما کزوو سیس بوو
ئەو بزەیەی
شیرینی ڕوومی دەرئەخست
بۆ هەمیشە تۆرا ، زیز بوو ...
ئەو چاییەی سازم کردبۆی
ڕەنگی ژیانمی کرد بە خۆی
ئەی نەتزانی شوشەی دڵم
ناسکتربوو لەو کولیچەی کە پەیمانبوو بۆم بهێنی؟؟؟
چۆن دڵت هات بیشکێنی..
چۆن دڵت هات
بەو شێوازە بمدوێنی ؟؟
چۆن دڵت هات
بۆ هەمیشە
بەخەمەوە بمنوێنی ؟؟؟
بۆ منێک
کە دڵم ناسکترە لەباڵی
ڕەنگاو ڕەنگو خاڵخاڵی
پەپولەیەک
بڕیاری نەهاتنت مردنە
تۆش تۆمەتی کوشتنی
شاعیرێکی شارەکەی خۆت لەگەردنە..
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 127 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!