ماڵوێران خۆت
چیم نەکرد بۆت؟
کام ڕێگایەم گوڵڕێژ نەکرد بۆ هاتوچۆت ...
بۆچی واتکرد ...؟
ماڵوێران خۆم
کام شەو هەبو نەبم بەمۆم
بۆچی واتکرد ...؟
ئەمێستاکە
کێ نازکێشی شەوەکانتە ؟
کێ هەڵگری ڕق و قین و جوێنەکانتە... ؟
بۆچی واتکرد ،،،
ئاخر بۆچی ؟؟؟
کە ئەتزانی جێم ئەهێڵی بۆچی هێشتت
بەناو هەموو بونما ڕۆچی ،
ئاخر بۆچی ؟؟؟
ماڵوێران خۆت
منت نەبم وەفاداری دوایت کوانێ ؟؟؟
کێ ئەتوانێ نیوەی عومری
لەڕێیی خەندەیەکتا دانێ.. ؟؟
ماڵوێران خۆت ...
ئەوەی جاران بۆ ڕۆناکی شەوەکانت
ئەسوتا بۆت ...
ئاوابوو ڕۆی
بۆ لەمەودوا
مەگەڕێ بۆی ... مەگەڕێ بۆی
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 103 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!