جارێکیتر لێم نابیستی کە بێژم
دەستەکانم بەر مەدە
نەخۆش کەوتم
هەتا رادەی گیانکێشانیش
سەر مەدە ...
تەمەنێک غەم
زەمەنێک تەم
بەسە چیتر بەرگە ناگرم
ئیتر تۆشم نەبی نامرم
دەی وای دابنێ مردیشم
لات وایە ئێشی رۆح کێشان
ئەگات بە ئازاری گومان؟؟؟
پەپولە سرکەکەی دوێنێ
ئیتر دوریت نامگرێنێ
هەر باخ زۆرە
بدە لەباڵ
ئەم چەم ئەو یاڵ
هەتا گوڵێ ئەکەی بە ماڵ ...
گەر لات وایە
ڕێی گوڵاوی ئەو بەڵێنەی کە گرتمە بەر
نەمبردە سەر
خۆت فریو ئەدەیت نەشمیلە
نە وەک جاران جێی باوەری
نە بۆ دڵیشم خاوەری
جاری جاران
لە نێوانی من و تۆدا
واو نەبوو
ببورە لێم
ئەگەر بڵێم
تۆ خواو نەبوو
دەنا هەرگیز ماڵ جییایت
نە ئەهێنایە کایەوە
دوای ئەو گوفتەت
بێ لە دۆڕان
بۆ وتن ، هیچ ، نەمایەوە ...؟؟
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 100 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!