نامە چییە؟
پیت کوا تاسەی دڵ ئەشکێنێ
قسە چییە
دەنگ چوزانێ چاو بدوێنێ !؟؟
زوو وەرەوە
لە ژورەکەم شێدارترم
لە چراکە بێدارترم
تەنیاترم لە هەرچییەک تۆ ئەفەرمووی
لە مانگ لە خۆر
لە تاقە ئینجانەی ناو ژورێ
لە هەر هەمووی ...
بە نامە
چۆن بۆنی خۆتم پێ ئەگا
ئاخر بێتەل
چی لەبیرکردن تێ ئەگا..؟؟؟
زوو وەرەوە ...
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 125 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!