ئەی ئەو کەسەی هەرچی جوانە لە تۆ ئەکا
ئەو دڵبەرەی بە بینینت
خونچەی شیعرم چرۆ ئەکا
ئەگەر لێوم جارێ وتی ڕقم لێتە
قسەی زارە
لە ناخەوە درۆ ئەکا
ئەی ئەو کەسەی
تەنها تریفە ئەتناسێ
ئەو نازدارەی
کە ئەستێرەش مەیل ئەکات
خۆی بە ملتا هەڵبواسێ
بە گیانی خۆم
منیش وەکو
ئەو ئەستێرەو تریفانە
حەیرانی تۆم
دێوانەت بوومەو بە جۆرێ
کە لام نەبیت کزو ماتم
لەلاشم بیت ماچو خورپەم لێ ئەچۆڕێ
وای کە جوانیت
هەمو شتێکمی
بەس خوا نیت
دوای ساڵانێ
گوڵی سیسی شیعری منت ڕوانەوە
بەستەڵەکی هەستی پیریت
لەناو گیانما توانەوە
دوای ساڵانێ فێرت کردمەوە بنوسم
دەست لەملی خەیاڵکەمو لەگەڵ وشە ڕابموسم
درەنگ هاتی و ئەشێ وەک جاران نەمابم
لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیام
تۆم هەبی
من پیر نابم
تۆم هەبی
ئەبمەوە
بە کوڕە شێتەکەی جاران
شیعرەکانیش ئەبنەوە
بە قیبلەگای ئەڤینداران ...
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 132 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!