شیعرێکی زستانەم بۆناردوویت
کە باران بێت ، ئەبێ بە چەتر بۆ سەرت
گەر سەرمات بوو
بیکەبەرت ...
ئێوارە هات ئەبن بە ئاوازی جوان
کە شەو داهات ئەبن بە نوێن
تاوەکو خەو ئەتباتەوە
گۆرانی خۆشت بۆ ئەڵێن ...
وەڕز نابن ، بە هەمان تاو
کە دەمەو بەیانی هات
ئەبنەوە بە خۆرهەتاو ...
چییان کردوە ئەیکەنەوە
هەر وەک دوێنێ
دێڕێکیشیان بە دەنگی خۆم
بەیانی باشت لێ ئەکاو
ئەتدوێنێ ...
ماندو نابن خەمت نەبێ
کاری ئەوان هەر ئەوەیە
کەمت نەبێ...
تۆ تەڕتریت لە باران
خۆشەویستتریت لە جاران ...
ئارامت بێ هەتا خۆم دێم
کەهاتیشم
دەست بە پرچەکانتا ئەهێنم
لەوان جوانتر ئەودوێنم
لەبری نوێن
لەسەر سنگم ئەوخەوێنم...
تا قەرەبووی بێ خۆمیت بۆ ئەکەمەوە
بەڵێنبێ بیر لە ڕۆشتن نەکەمەوە...
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 111 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!