خەمی سبەی
شەو تاریکە
لێم ڕوون نییە سبەی
ئاسۆ ئاخۆ وا لێڵ ئەبی؟
یاخود بەرەو کوێمان ئەبەی؟
ئەم زرمەو تەقە تۆ بێژە
هەر وا ئەبێ؟
شینی ئەوێ ئا خۆ سبەی دێتە ئێرەو
خۆر لای ئێمە ئاوا ئەبێ؟
ئەدی ناکرێ ئێرەو ئەوێ
بسڕێتەوە لە فەرهەنگا؟
ناکرێ ببینە دوو گوللە
لە مەغزەنی یەک تفەنگا؟
بۆ لەوێ ڕشبەڵک بێ و
لێرە شین
بۆ لێرە قاربێ و
لەوێ قین...!
نابێ هەردوو
لە یەک ڕیزدا دەست بگرین؟
نە بۆ دەوڵەت ئۆخەیمانکرد
نە بۆ ئاسودەیی هەرێم
دڵت بەچی خۆشە هاوڕێم؟
برایەکەت سەرشۆڕکرد لە بەرچاوی بێگانەدا؟
ئەی تۆ کاکە
ئەم برایانەت نغرۆ کرد لە تەپو تۆزی تانەدا؟
ئەی بێ نەوا
تۆش تفەنگەکەت فڕێدە
تفکانت قووت بدەوەو
دەست لە ملی
هاوزمانەکەت گرێدە...
ئەگەر سبەی نەبون بە یەک
ئەوکات دەمت پڕکە لە تف
گەر لە یەک ڕیزدا نەوەستان
هەرچییان کرد تۆ بڵێ پف...
کە بوون بەیەک
کە یەک ئاڵا شەکایەوە لە بری دە
ئاوکات تەقە بکەن برا
ئەوە تەقەی حەقی کوردە.
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 119 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!