دایکت هەیە؟
دڵنیام کە نا
گەرنا تفەنگ هەڵناگریت...
لە شکۆی باوکێتی تێ ئەگەیت؟
دڵنیام کەنا
گەر نا دەستت بەسەرمدا هەڵنابڕیت..
تفەنگەکەت لادە برا
دڵی دایکم
بەرگەی یەک خورپەی تر ئەگرێت
تفەنگەکەت لادە برا
سۆپەرمانی خەیاڵی مناڵەکانم با نەمرێت..
تفەنگەکەت لادە برا...
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 122 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!