یەکەمەین بەرامەی بارانیت
نەک تا ئێستا
تا ئەشمرم
لەبەرچاوم وەک جارانیت
نە ڕۆژێک دێ، نە هەش بووە
وێنەت لە چاوما تەم بکات
نە ئێستاکەو نە جاران و داهاتوشم
ڕوو نادا
خۆشەویستیم بۆت کەم بکات
دیارییەکیت
بەس من هەمیت
تۆ پێکەنینمی کەی خەمیت
تۆ گوڵەکەی سەر یەخەمیت ...
ئەگەڕچی تۆزێک وردیلەی
بەس دڵنیابە ئەو کلیلەی
ڕازی بزە ئەکەیتەوە
تۆ ئەو سحرەیت
بە ڕوانینێ
سوکنایی دڵ ئەدەیتەوە ...
وای کە زۆری
بۆ ڕوناکیی هەناوی من
خۆری
بۆ خامۆشی شەوەکانم
ئەستێرەی
هەرچی کاتێ بیرت بکەم
لێرەی ..
نەشمیلەکەم
کڵوەبەفری چیای بەرزی قەندیلەکەم
نەرمە بای فێنکی هاوینم
پرشنگی هەتاوی زستانم
کە ئەو هەموەی
چۆن بتوانم
خۆشم نەوێیت ؟؟؟؟؟؟؟
هاتوم بڵێم
پێی ئەزانم
کە خەزانم
بەهۆی تۆوە نەبینیوە
سوپاس بۆ ئەو گوڵی ژینەی بە ماندوێتیت
تەنها بۆ منت چنیوە ...
سوپاس گیانم هەزار سوپاس
ژان نیت ژنیت
بۆ پیاوێکی ماندوی ڕۆژ
میهرەبانترین قوژبنیت ...
خۆش بە حاڵم کە تۆم هەیت
بڕوا بکە هەزاران بەیت
ئەوەی ناخم دەر نابڕێت
ئەڤینی تۆ لە ناو دڵما
زۆۆۆۆر گرانە و
بە کەس ناکڕێت ...
خۆشم گەرەکی و بزانە
هەتا ماوم
هەتاوەکو تاریک دادێ
سۆمای چاوم
هەر لات ئەبم
سێبەرەکەی پەنات ئەبم ...
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 137 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!