ئەڵێی دڵۆپە شەونمیت
بەسەر ڕوخساری گوڵەوە
چەند شیرینی
چەند زوو ئەچیتە دڵەوە...
چەند زوو
هەست و هەناوی پیاو ئەبەیت
چەندە خێرا
تەنهایی ڕۆح لەناو ئەبەیت...
ئای نازەنین
بەبێ یەک وشەی ڕوو بە ڕوو
بێ پێکەنین
ناو منت پر کردووە لە خۆت
لە خۆمەوە بیرت ئەکەم
خەفەت ئەخۆم
ئەسوتێم بۆت
لەخۆمەوە نازتەدەمێ
قژەکانو دائەهێنم
ماچوئەکەم
بۆنو ئەکەم
ئەولاوێنم...
چاو دائەخەم بەرامبەرمی و
چاو ئەکەمەوە ڕا ئەکەیت
ئاسکە سرکەکەی هەستی من
بۆ وائەکەیت؟
(تۆ شاعیرێکت خۆش ناوێ
هەر بە وشە
ئاگری گۆی مەمکت پێکا) ع.پ
لەناو سنگیا هێلانەیەک
بۆ دەستەنەرمەکانت چێکا؟
ئەی بۆکاتێ
چاو ئەکەمەوە ڕا ئەکەیت؟
خەیاڵە نەرمو ناسکەکەم
پێت نەوتم بۆ وا ئەکەیت...
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 122 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!