ئیمشەو لەناخی ئەم دڵەوە
بۆت ئەسوتێم
گەر بزانم
ماڵەکەتان ئەدۆزمەوە
ئێستاکە دێم
دێم پێت ئەڵێم
تێگەیشتم
بێتۆیی چەنێک بە سوێیە
ئێستا زانیم دۆزەخ کوێیە
پێت ئەڵێم
نازانم
بۆ زمانم
گۆ ناکا
بۆ هیچ بۆنی تۆی لێنایەو
بۆچی کەسیش لە تۆ ناکا؟؟؟
دروستە هاوشێوەت زۆرە
مانگە ، ئەستێرەیە، خۆرە
بەڵام هیچیان
ئیحساسی خۆتم نادەنێ
سۆزیان هەتا بەردەرگایەو
نامگەنێ
لەشارەکەی شلێرەوە
تو بیو خودا زوو بێرەوە
ئەو بەس بەگزادەی هەولێرە
بەس بۆ ئێرە
تۆ هەناسەی
تۆ ئاوی
ترپەی دڵ و
سۆمای چاوی
دەی پیاوێکی وەکو منیش
کە لێوڕێژم لە ئیحساس و
وتەی خاسو
ناز و
ڕاز و
خەمو زوخا و
تۆ لات وایە چەنێک ئەژیم
بێ هەناسە و
بێ چاو و ئاو ؟؟؟؟!!
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی# [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 119 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!