تیپی تۆپی پێی پێشکەوتوانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی#، درێژە بە ئامادەکاریەکانی بۆ خولی نایابی یانەکانی ئێراق دەدات کە بڕیارە لە کۆتاییەکانی مانگی 11ی 2023 دەست پێبکات.
لەسەر یاریگەی ڕاپەڕین و بە ئامادەبوونی تەواوی یاریزانانی و لەژێر سەرپەرشتی دەستەی ڕاهێنەران مەشق و ئامادەکارییەکانی تیپەکە بە شێوەیەکی چڕ بەڕێوە دەچێت و دەیانەوێت لە خولی نایابی وەرزی 2023-2024 جیاوازبن و بگەنە ڕیزی یانەکانی بەشدار لە خولی پیشەگەران.
سەبارەت بە ئامادەکارییەکان وسام محەمەد بازگ سەرپەرشتیاری گشتی تیپەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتی، تیپی تۆپی پێی یانەکەمان لەم وەرزە جیاواز دەبێت و دەچینە نێو ڕکابەری و کێبڕکێکان، هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد کە لە ڕێکەوتی #19-11-2023# بەشداری لە کۆبوونەوەی هونەری خولی نایاب دەکەین کە 24 یانە تێیدا بەشدارن و هەروەک لە ڕێکەوتی
#25-11-2023# یارییەکان دەست پێدەکات و دەچینەوە نێو ئەو کێبڕکێیانەی کە زۆر جیاواز دەبن و ئێمەش بە پلان و بە تیمێکی تۆکمەوە بەشداری دەکەین. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 188 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!