یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق پێدەنێتە هەفتەی دووەم و لەو هەفتەیەدا، تیمی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا و لەسەر یاریگەی یانەی شەرگات دەبێتە میوانی ئەو یانەیە.
یارییەکانی جەولەی دووەمی قۆناغی یەکەم لە ڕۆژانی 08-12 و #09-12-2023# بەڕێوە دەچێت و تێیدا لە یەکەم ڕۆژ، پێنج یاری ئەنجام دەدرێت، ئەمە و یانەکانی حسێن و عەفک لەسەر یاریگەی 5000 هەزار هاندەر بەیەک دەگەن و هەروەک میسان و سامەرا لەسەر یاریگەی شهدا میسان یارییەکەیان ئەنجام دەدەن.
لەلایەکی دیکەوە و لە هەمان ڕۆژ مەسافی جنوب و ئیتیسالات لەسەر یاریگەی فەیحا لە شاری بەسرە یاری دەکەن و هەرچی اکەرەمە میوانداری لە فەهد دەکات.
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 254 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!