سەرۆکی لیستی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای #کەرکووک# وتی: ئێمە وەکوو پارتی لە کەرکووک لەگەڵ یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی کوردین و دەمانەوێت پارێزگارێکی کوردی دڵسۆز دابنرێت بەبێ جیاوازی خزمەتی ھەموو پێکھاتەکان بکات.
حەسەن شێخانی، سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، وتی ، ئێمە بەڵێن دەدەین نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی خۆمان دەبین لە کەرکووک و خزمەتیان دەکەین، بۆیە چاوەڕێی ئەنجامی کۆتایی دەکەین، بۆ ئەوەی دەست بە گفتوگۆ بکرێت بۆ پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک و دەرگای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆ کراوەیە و ھیچ کات دەرگامان دانەخستووە، ھەوڵدەدەین کورد لە کەرکووک یەکدەنگ بیت، ئێمە لەگەڵ یەکدەنگی کوردین و لەگەڵ پێکھاتە و نەتەوەکانی دیکەش دەرگامان بۆ گفتوگۆ کراوە دەبێت، بەڵام زیاتر جەخت لەسەر یەکدەنگی کورد دەکەینەوە.
حەسەن شێخانی وتیشی، ھەوڵدەدرێت پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک دیار بکرێت.. کەسێکی خەمخۆر و شایستە بێت و خزمەتی پارێزگای کەرکووک بکات، چونکە پشتر تێبینیمان لەسەر پارێزگار ھەبووە بۆیە پێویستە ئەم جارە پارێزگارێک بێت بەبێ جیاوازی خزمەتی ھەموو پێکھاتەکان بکات.
شێخانی باسی لەوەش کرد: دوای دەرچوونی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن لە ماوەی 15 ڕۆژ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات، لە ھەموو پرسەکانیش کورد ڕۆڵی سەرەکی دەبێت. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 221 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!