لە میانی یارییەکانی گەڕی 11ی خولی ئەستێرەکانی ئێراقی بڕیارە ئێوارەی ڕۆژی شەممە #23-12-2023# لە کاتژمێر 5ی ئێوارە هەردوو یانەی #هەولێر# و زەورای شاری بەغدا بەیەک بگەن، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەولێر ئامادەکاری پێویستیان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بتوانن یارییەکی جوان و ئاست بەرز ئەنجام بدەن، هەر چەندە لە دوو یاری ڕابردوو هەولێرییەکان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان 4 خاڵیان لە سەردەستی عەبدولقادر حسێنی ڕاهێنەری کاتی یانەکە کۆکردووەتەوە، بۆیە بۆیارییەکەی ئەمڕرۆش دەیانەوێت بە پاڵپشتی هاندەرانی یانەکەیان سێ خاڵی گرنگ لە زەورا وەربگرن، لە بەرانبەریشدا زەورا بە بارودۆخێکی باش تێپەڕ دەبێت و نایەوێت بە دەستی بەتاڵ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بچێتە دەرەوە و ئامادەکاری پێویستیان بۆ ئەم یارییە ئەنجامداوە، یاریزانانی هەولێر گرفتی پێنەدانی مووچەکانیان هەبووە، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ ئەو گرفتەی چارەسەر کردووە و بەڵێنی پێدانی مووچەکانی پێداون، ئەو بارەش لە ڕووی دەروونییەوە بۆ یاریزانانی هەولێر سوودی خۆی دەبێت، بۆیە پێشبنی دەکرێ یارییەکی بەهێز لەنێوان هەردوو یانە ئەنجام بدرێت.
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 297 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!