#ئاسۆ ڕۆستەم# هێرشبەر و ئەستێرەی دیاری هەڵبژاردەی ئێراقی و #یانەی وەرزشی هەولێر# کە ئەمساڵ 2024 بە گرێبەستێک لە یانەی شورتەی شاری بەغداوە بە شێوەی خواستن ڕووی لە یانەی هەولێر کردووە، لەم چوار یارییەی ڕابردووی یانەکە ئاسۆ نەیتوانیوە ببێتە جێگای متمانەی هاندەرانی یانەکە، هاندەرانیش داوای تۆمارکردنی گۆڵ و گەڕانەوە بۆ ئاستی ڕاستەقینەی خۆی دەکەن، لە بارەی ئاستی لەم وەرزەش ئاسۆ ڕۆستەم بە تایبەت بۆ گۆڤاری گوڵان وتی سوپاس بۆ خودای گەورە زۆر ئاسوودەم لە یاری کردن لە ڕیزی یانەی وەرزشی هەولێر، داواکاریشم لە هاندانی خۆشەویستی یانەکەمان چاو نەبڕنە ئاستی تاک تاکی یاریزانانی یانەکەمان، چاو ببڕنە ئاستی یانەکە بەگشتی و بە شێوازی یاریزانەکان و شێوازی یاری کردنی یانەکە، چونکە ئێمە شێوازی یاری کردنمان بەم جۆرەیە تاوانبار من نیم کە کە ئاستم وەکوو پێویست نییە پێم وایە ئەمەش ئاشکرایە لای هاندەرانی خۆشەویست و هەموو خەڵک، لەبارەی گەڕانەوە بۆ ئاستی ڕاستەقینەی خۆی و تۆمارکردنی گۆڵ بۆ یانەی هەولێر وتی پەنا بەخوا بەڵێن دەدەم ئاستم باشتر بێت و بتوانم گۆڵیش تۆماربکەم بۆ یانەکەم.
[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 355 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!