ناو: میزرا عەبدوڵڵا مودەبیر
نازناو: ئاغای گەورە
شوێنی لەدایکبوون: شاری #کرماشان#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری کرماشان
$ژیاننامە$
ئەندامی #کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان-ژ.ک# بووە، بەرپرسی کۆمەڵەکە بووە،لە ناوچەی #سنە#، کرماشان و #لوڕستان#، پیاوێکی خوێنەروار و شارەزا و دنیادیدە بووە، هاوڕێ (لینین و مائوتسە، ئەبولقاسمی لاهوتی) بووە. لەگەڵ ڕاگەیاندنی کۆمار لە شاری مەهاباد، میزرا عەبدوڵڵا بەرەو مەهاباد بەڕێکەوتووە، پێشەوا قازی محەمەد، کردوویەتی بەڕێوبەری فەرهەنگ و کولتووری کوردستان، هاوکات پلەی سەرهەنگی لە بەشی سەربازیشی پێداوە، هەروەها یەکێک لە ڕاوێژکارەنزیکەکانی پێشەوا بوو، لە ڕۆژنامەکانی #کوردستان# و #گەلاوێژ# و کوێستان (کوهستان) کە لە تاران بە فارسی چاپ دەکرا بابەتی دەنووسی. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 236 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!