ئەمڕۆ پێنچشەممە #11-01-2024# مەسرور بارزانى، سەرۆکى #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، پێشوازى لە ڤیرجینیا گامبا، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان و ململانێی چەکداری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کوورتەیەکی لەبارەی کار و چالاکییەکانیان و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ ئێراق و هەرێمی کوردستان خستە ڕوو. ستایشی هەوڵ و ڕێکار و پلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد لە بواری پاراستنی مافەکانی منداڵان. خۆشحاڵیى خۆشی نیشاندا کە سەرۆکی حکومەت تێگەیشتنێکی باشی لەبارەی گرنگیی پاراستنی مافەکانی منداڵان و ئەرک و ئامانجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بەم بوارە هەیە.
سەرۆکی حکومەت ئامادەیی تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاری و هەماهەنگیکردن و ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە پاراستنی مافەکانی منداڵان دەربڕی. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 209 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!