بەفەرمانی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# سەد کارمەندی تەندرووستی لە #دھۆک# دادەمەزرێن، بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی دھۆکیش دەڵێت: ناوەکان ڕەوانەی وەزارەت کراون و دوای دەرچوونی فەرمانی کارگێڕی کارمەندە دامەزراوەکان دەستبەکار دەبن.
د. ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کورستانی ڕاگەیاند: بە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران سەد کارمەندی تەندرووستی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی دھۆک دادەمەزرێن، ئەو کارمەندانەش زیاتر بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادیی شاری دھۆکن، چونکە لە زۆر شوێن پێویستمان بە کارمەند و پزیشک ھەیە و کێشەی کەمی میلاکمان ھەیە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی دھۆک وتی: ناوی ئەو سەد کارمەندەی بڕیاری دامەزراندنیان بۆ دەرچووە ڕەوانەی وەزارەتی تەندرووستی کراون بە مەبەستی دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی، دوای گەڕانەوەی ناوەکانیان دەست بە جێبەجێکردنی فەرمانەکە دەکرێت و کارمەندە دامەزراوەکان دەستبەکار دەبن.
د. ئەفراسیاب مووسا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لە سنووری پارێزگای دھۆک کێشەی کەمی میلاک ھەیە و کەمترین میلاک لەسەر ئاستی کوردستان لە تەندرووستی دھۆکە، لەبەر ئەوەش ناتوانین بەشی دیکەی تەندرووستی بکەینەوە چونکە میلاکمان کەمە، ئەوانەشی دامەزراون بەشێوەی گرێبەست کار دەکەن. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 294 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!