=KTML_Bold=بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد محەمەدی)=KTML_End=
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی کورد (ئەحمەد محەمەدی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ڕادەگەیەنین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو (ئەحمەد محەمەدی) نووسەر و وەرگێڕێکی دیاری کوردستان بوو و خاوەنی چەندین کتێب و بەرهەمی دانسقەیە لەبارەی مێژووی شۆڕشەکانی کورد و کوردستان.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیزان و خوێنەرانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و داواکارین لە خوای گەورەش خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت. [1]
مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
#23-10-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 187 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!