#مەسرور بارزانی# سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# ڕایگەیاند: لەئەمڕۆ #17-01-2024#وە دوو هێندە کار لەسەر پڕۆژەکانمان دەکەین. کوردستان بەرەو وەرچەرخان دەڕوات.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پلاتفۆڕمی (ئێکس) تویتەری پێشوو، نووسیویەتی: لە ئەمڕۆ وە ئێمە دوو هێندە کار دەکەین لەسەر پڕۆژەکانمان لە سێکتەری بانکی، پارەدانی دیجیتاڵی، وزە، کشتوکاڵ و پیشەسازی.
مەسرور بارزانی، ڕاشیگەیاند: کوردستان بەرەو وەرچەرخان دەڕوات.
ڕۆژی #15-01-2024#، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، گەیشتە سویسرا، لەو چوارچێوەیەدا دوێنێ سەرۆکی حکوومەت ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی ژمارەیەک وڵات هەبوو.
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس وتی: ئێمە بەو ئومێدە هاتووین بۆ داڤۆس، بۆ ئەوەی بەڕێگەی کۆمپانیاکان و ئەو بەڕێزانەی کە بەشدارییان لە ماڵی کوردستان کردووە، بۆ یەکەمجار کە بتوانین پەرە بە ئابووری کوردستان بدەین و پەیوەندییە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دونیا و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان فراوانتر بکەین، ئەو بەرنامانەی کە دانرابوون بۆ ئەم چەند ڕۆژە بەو شێوەیە ڕێکخرابوون، هیوادارم بتوانین لەسەر بەرنامەکانی خۆمان بەردەوام بین. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 183 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!