بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (جەمایێ)ی خوشک و برایانی ئێزیدی، گەرمترین پیرۆزبایی لە میری ئێزیدیان و کەسایەتی و شێخانی ئێزیدی و ئەنجوومەنی ڕوحانی ئایینی ئێزیدییان و سەرجەم خوشک و برایانی ئێزیدی دەکەین، ئومێدەوارین ئەو جەژنە بە خۆشی و ئارامی بەسەر ببەن.
بەو بۆنەیەوە هەم دیسان جەخت لەسەر بەهێزکردنی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان لە نێوان گشت پێکهاتە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، داواکارین بە هەموو لایەک کاربکەین بۆ پاراستنی ئەو ئەزموونە و دەستکەوتەکانمان.
لەو دەرفەتەدا وەک هەمیشە پشتیوانی و پاڵپشتیی خۆمان و سەرۆک بارزانی بۆ دابینکردنی ئاسوودەیی و سەقامگیریی و بەدیهاتنی خواست و ویستە ڕەواکانتان دووپات دەکەینەوە، هەروەها بەردەوام دەبین لە هەوڵ و هەماهەنگیمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عیراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەی ئەو ناوچە و شارانەی شوێنی نێشتەجێبوونی خوشک و برایانی کوردی ئێزیدین.
جارێکی دیکە جەژنی جەمایێ لە خوشک و برایانی ئێزیدی پیرۆز بێت، ئومێدەوارین هەر شاد و سەرفراز و بەختەوەر بن. [1]
مەکتەبی سیاسیی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 196 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!