=KTML_Bold=ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:=KTML_End=
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مەلا حسێن تەمەر گراڤی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن، خوالێخۆشبوو (مەلا حسێن تەمەر گراڤی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت. [1]
مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
#21-01-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 190 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!