یەسووع
تەنیا لەگەڵ زەنگی کڵێسادا، دڵم دادەخورپێ
دەڵێی ڕەگم چۆتەوە سەر حەزرەتی عیسا
گەر گەردنم ڕووتیش بێت، هەست دەکەم خاچێکی پێدا شۆڕ بۆتەوە
نزیکترین هاوڕێمن،
مانگ و
باڵندەو
ڕووبارەکان.
نامەوێ پێم لە هیچ گوڵێک
هیچ مێروولەیەک
هیچ خەونێک بنێم.
ئەو بەردەم فڕێدا کە بۆ کوشتنی ژن بە دەستمەوە بوو
ژن کوشتن،
وەک ئەوە وایە، هەوڵی کوشتنی خودا بدەی.
هیچ دەنگێک بەقەد زەنگی کڵێسا،
پڕم ناکات لە میهرەبانی
دەڵێی سەدەیەک دراوسێم بووە-حەزرەتی یەسووع
هۆزانەوان: #قوبادی جەلیزادە# [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 122 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!