بەم نزیکانە
1
لە نیشتمانەکەی مندا، لەگەڵ یەکەم با،
شەڕیش هەڵی کرد.
لەگەڵ یەکەم بنچکە گیا، داگیرکەریش، شین بوو.
2
پێکڕا لە دایک بوون
پێی کورد و - مین
مەچەکی کورد و - کەلەپچە
گەردنی کورد و - پەت
3
لە یەکەم باران کۆنترە؛
فرمێسکی دایکی شەهید.
هێشتا درەختێک باڵای نەکردبوو،
کە سێدارە هەڵخرا.
4
لە وڵاتەکەی مندا،
بەر لەوەی ژنێک شوو بکات
ئاگر دوو گیان بوو بە دووکەڵ
5
سەرەتا؛
برین پشکوت - پاشان گوڵ
خوێن هاژەی کرد- پاشان ڕووبار.
بەر لە گۆزە- دڵ شکا.
6
لە نیشتمانەکەی مندا،
قیژە پیرترە ، لە گۆرانی
زریکە پترە ، لە موزیک.
7
دەڵێن بەم نزیکانە خودا دێ و هەموو شتێک ئاسایی دەکاتەوە.
هۆزانەوان: #قوبادی جەلیزادە# [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 111 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!