خوێن
نەخۆش کەوت..
نەک تەنیا بەچاو،
بەسەری پەنجەکانیشم بۆی گریام.
پێشتر نەم هێشووە، مێشوولەیەک نزیکی بێتەوە
بایەک پرچی تێک بدات
کولوە بەرێک پەنجەکانی بتەزێنێ
کەچی ؛
نەمتوانی دەستی ئەو دکتۆرانە بگرم، کە سینگیان دایە بەر چەقۆ
ورەیەکی زۆرو
فرمێسکێکی زۆرو
خوێنێکی زۆرم پێ بەخشی،
ئیدی جوانتر لە جاران هاتەوە ناو ژیان
ئێستا من کەم خوێنم و ئەویش ڕوومەتەکانی سوور دەچنەوە.
جا،
خوێنێک نەیبەخشیت بە ژن و
نەیبەخشیت بە نیشتمان
دەبێ چ کەڵکێکی هەبێ!؟
ناوی نووسەر: #قوبادی جەلیزادە# [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 127 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!