ئەو
بۆئێمە ئەو هەبێ یا نەبێت وەک یەک وایە
بەیانیان،
تاپڕ دابەش دەکەن بۆکوشتنی کۆتری کازیوە
ئێواران
بۆ لەت و پەت کردنی دارستانی هەتاو- تەور
لەوەختی هەڵفڕینا ،چەکوچ دەکێشن بەکەللەسەری پەپوولەدا
ئەو دەمەی؛
تەمبوور دەژەنین
لانک ڕادەژێنین
تەنوور گەرم دەکەین.
ئەو وەختانەی؛
نەمام دەچێنین
دروێنە دەکەین
مەڕ دەدۆشین،
دەمانکوژن.
بۆئێمە وەک یەک وایە، ئەو هەبێت یان نەبێت
کە خونچە لەچکەکەی فڕێ دەدا،
کە ئاو پرچی شانە دەکا،
کە شنە کێڵگە تۆدەدا، دەمانکوژن
وەک یەک وایە بۆ ئێمە، هەبێت یا نەبێت؛
-خودا!؟
ناوی نووسەر: #قوبادی جەلیزادە# [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 82 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!