ئامینە
1
هەموومان دەتوانین پارە کۆکەینەوە
هەیە پێی دەچێتە حەج،
هەشە پێی دەچیتە، تیاترۆخانەکانی فەرەنسا
2
هەموومان دەتوانی چەک هەڵگرین.
ئەم،
تەقە لە داگیرکەر دەکات
ئەو،
براکەی خۆی پێ دەکوژیت.
3
هەموومان دەتوانین دزی بکەین
ئەو،
دڵی ژنێک دەدزێت
من،
قوتی خەڵک.
4
هەموومان پێمان دەکرێ ببین بە مێو.
هێندێکمان هێشوەکانمان دەدەین بە زەنگەسوورە
هێندێکیشمان گۆزەی شەرابی لێ پڕ دەکەین
5
هەمووان دەتوانین دوکانێک بکەینەوە.
تۆ دەبیت بە تریاک فرۆش
من بە پەپوولە فرۆش.
6
هەموون دەتوانین دایکێکمان خۆش بوێ
تۆ
ئامینەی کچی خوەیلید
من دایکم؛
ئامینەخانی حەمە مەلا.
ناوی نووسەر: #قوبادی جەلیزادە# [1]