ئەندامێکی فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە پەڕڵەمانی ئێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، دوای ھەوڵێکی زۆر فراکسیۆنی پارتی توانی بڕیاری قەدەغەکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر قوتابخانەکانی #کەرکووک# ھەڵوەشێنێتەوە.
دکتۆر نەھلە ئەفەندی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەڕڵەمانی ئێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دوای دەرکردنی نووسراوی قەدەغەکردنی #ئاڵای کوردستان# لەسەر قوتابخانەکانی کەرکووک، ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی کەوتینە دژایەتیکردنی بڕیارەکە و فراکسیۆنی پارتی بە سەرۆکایەتی #ڤیان سەبری# سەرۆکی فراکسیۆن و بەندە لەگەڵ پەڕڵەمانتار نەجوا کاکەیی سەردانی وەزیری پەروەردەی ئێراقمان کرد.
پەڕڵەمانتارەکەی پارتی وتیشی: دوای دانووستانێکی زۆری فراکسیۆنی پارتی لەگەڵ بەڕێز ئیبراھیم نامس، وەزیری پەروەردەی ئێراق و پێداگیری فراکسیۆنی پارتی لەسەر دەرکردنی ئەو بڕیارە توانیومانە ئەو بڕیارە ھەڵوەشێنینەوە.
دکتۆر نەھلە ڕوونیشیکردەوە: ئاڵای کوردستان ھاوشێوەی ئاڵای ئێراق لەسەر قوتابخانەکانی کەرکووک دەبێت و بەپێی دەستوور و یاساش ئاڵای کوردستان و ئێراقیش لەسەر فەرمانگەکانی سەر بە #حکومەتی هەرێمی کوردستان# ھەیە، ئێمە بەھیچ شێوەیەک ڕازی نابین بە قەدەغەکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر قوتابخانەکانی کەرکووک و لەمەودواش بەدواداچوون بۆ پرسی ئاڵای کوردستان دەکەین. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 139 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!