قسەیەکیش بۆ دز بکەین.
پێشوان دەڵێن: جارێک دزێک بەدرێژایی شەو دیواری ماڵێکی بڕی، خاوەنماڵ میوانی هەبوو، زانیان دزێک دیوارەکەیان دەبرێت، کاتێک نزیک بووەوە کە دیوارەکە کون بکات و بێتە ژوور، خاوەنماڵ و میوان خۆیان کردن بەخەوتوو و چرایان کوژاندەوە، کە دزەکە چووە ژوور، چرایان هەڵکردەوە و کردیان بە چەڵپە، دزەکە نەیدەزانی چی بکات، تا بەرەبەیان سەمایان پێکرد و دواتر بەرەڵایان کرد، چونکە دەیانزانی لەبەر هەژاریی وایکردووە. واتە: تاوەنبار ئەگەر بیانوویەکی بەدەستەوە بوو، پێویستە نەکرێت بەژێر لێوەوە و گوێی لێبگیرێت.[1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 23 ganger