کار هەر لەبن سەوییان نابێ.
سەوی: سەبەتە دەستکارێکی کەلەپووریی کوردییە، لە شووڵی دار درووستدەکرێت، میوەی تێدەکرێت. کار: بە ساوای بزن دەوترێت کە تەمەنی دەبێت بە دوو سێ مانگ (فەرهەنگی خاڵ)، لە کوردەواردا لە وەرزی سەرمادا گەر کاریلە لەدایک ببێت، بۆ ئەوەی سەرمای نەبێت دەیبەنە ژوور و سەبەتە دەکەن بەسەریدا. واتە: مرۆڤ هەر لە قاڵبێکدا نامێنێتەوە، پێش دەکەوێت و گەورە دەبێت. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 57 ganger